نه‌ورۆز لایه‌نه كوردییه‌كانی كه‌ركووك كۆ ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
بڕیارە سەرجەم حزبە کوردستانیەکان له شاری كه‌ركووك، به یه‌كه‌وه به‌شداری له كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆزدا بكه‌ن، لایەنە كوردییه‌کان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، لەگەل کردنەوەی ئاگری نه‌ورۆز ئاڵای کوردستانیش هەڵده‌کەن، هێزە سیاسیەکان دووپاتیش ده‌كه‌نه‌وه، بۆ هەڵکردن و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان پێویستمان بەوە نیە مۆڵەت لەهیچ لایەنێك وەرگرین.
ئیبراهیم خەلیل, بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت: "ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیمان به یه‌كڕیزی لایه‌نه كوردییه‌كان هه‌یه, به تایبه‌ت بۆ به‌رز راگرتنی ئه‌و یادانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بڕیارمانداوه وه‌ك جاران ئه‌و یاده له سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركووك به ئاڵای كوردستانه‌وه به‌رز رابگرین".
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه ته‌نیا چه‌ند رۆژێكی كه‌م ماوه بۆ ئه‌و یاده، خه‌ڵكی كه‌ركووك ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌و رۆژه كردووه و خواست لە سەر جل وبەرگی کوردی زیادی کردووە، وەستا ئیدریسیش کە ساڵانێکە خەریکی دوورینی جل و بەرگی کوردیيە، ده‌ڵێت: "خه‌ڵكێكی زۆری شاری كه‌ركووك داوای جلی كوردی‌یان كردووه، نه‌ك ته‌نیا كورد به‌ڵكو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌ش ئه‌مساڵ خواستیان بۆ جلی كوردی زیاده‌ی كردووه".
هاوكات لە سەرجەم قوتابخانەكانى خوێندنی کوردی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز 5 ڕۆژ کراوه‌ته پشوی فەرمی، لەو ڕۆژانەدا قوتابیان هەر تاقیکردنەوه‌یه‌كیان هەبێت، بۆ ڕۆژێکی دیکە دوادەخرێت. له‌مباره‌شه‌وه خانزاد فەهمی، بەڕێوبەری یه‌كێك له قوتابخانەكانی خوێندنی كوردی ئه‌و شاره بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "له رۆژی سێشه‌ممه‌وه تا شه‌ممه‌ی داهاتوو له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی خوێندنی كوردی كراوه‌ته پشووی فه‌رمی و، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست به ده‌وامی فه‌رمی ده‌كه‌ینه‌وه".
هه‌رچه‌نده لە سەر شەقامه‌كانی كه‌ركووك ئامادەکاری بۆ چەژنی نەورۆز نەکراوە، به‌ڵام هێزە ئەمنیەکانیش پلانی چەژنی نەورۆزیان ڕاگەیاندووە و، بڕیارە لە ناو شار بازگەی کاتی لەسەرجەم گەڕەکە کوردیەکان دابنرێن.
H.B