سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا تووشی کۆرۆنا بوو

خۆی رایگەیاند

K24 – هه‌ولێر:

نیکۆل پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنیا تووشی کۆرۆنا بووە.

نیکۆل پاشینیان، لە لایڤێکی فەیسبووک رایگەیاند، ئەگەرچی تاوەکو ئێستا هیچ نیشانەیەکم نییە، بەڵام بە داخەوە پشکنینم بۆ کراوە و دەرکەوتووە تووشی ڤایرۆسەکە بووم.

لە ئەرمینیا 9 هەزار و 402 حاڵەت ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەهۆیەوە 139 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها سێ هەزار و 402 کەسیش، چاکبوونەتەوە.