ریال مەدرید بەفەرمی گواستنەوەی مێسی راگەیاند

فرۆشتنی کەریم بێنزێماشی راگەیاند

K24- هەولێر

چەند هاککەرێک هەژمارەکانی ریال مەدریدیان لە تویتەر و فەیسبووک هاک کرد و بەفەرمی گواستنەوەی لیۆنێل مێسییان بۆ ریزەکانی یانەکە راگەیاند.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، دەستەیەکی هاککردن کە ناویان لە خۆیان ناوە (OurMine) هەژماری فەرمی ریال مەدریدیان لە تویتەر و فەیسبووک هاک کرد و بەفەرمی گواستنەوەی مێسییان بۆ یانەکە راگەیاند و گۆڵێکی مێسییان لە بەرامبەر ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بڵاوکردەوە و نووسیبوویان 'بەخێر بێی مێسی'. ئەو تویتە تەنیا لە ماوەی 45 خولەک نزیکەی 27 هەزار ریتویتی بۆ چوو.

هاککەرەکان لەو ماوەیەی کۆنتڕۆڵی هەژمارەکانی ریال مەدریدیان لەدەست بوو تاکو یانە ئیسپانییەکە کۆنتڕۆڵی هەژمارە فەرمییەکانی گرتەوە دەست، چەند پۆستی دیکەیان کرد و لە تویتێکیاندا فرۆشتنی کەریم بێنزێمایان لە یانەکە راگەیاند.

هەفتەی رابردوو هەر هەمان دەستە هەژماری فەرمی بارسێلۆناشیان لە تویتەر هاک کرد و بەفەرمی گواستنەوەی ئانخێل دی ماریایان راگەیاند.

هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە فەیسبووک دوای هاککرانی
هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە فەیسبووک دوای هاککرانی
 هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە تویتەر دوای هاککرانی
هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە تویتەر دوای هاککرانی
هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە تویتەر دوای هاککرانی
هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە تویتەر دوای هاککرانی