ئاسایشی هه‌ولێر هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكه‌ی به‌حركه ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر تارق نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كوردستان 24، له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له به‌حركه راگه‌یاند: "كۆگاكه كاتژمێر 4:00 به‌ربه‌یان ته‌قوه‌ته‌وه‌و سه‌ر به یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه بووه. سه‌ره‌تا ئاگر له كۆگاكه كه‌وتووه‌ته‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵ نه‌كراوه، بووه‌ته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی به‌شێك له‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی له كۆگاكه‌دا هه‌ڵگیرابوون".
له باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه‌یش گووتی: "پاش ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونمان كردووه‌و ته‌ماشای كامێراكانی ده‌وروبه‌ری كۆگاكه‌مان كرد، ده‌ركه‌وتووه هیچ حاڵه‌تێكی نائاسایی نییه و هیچ ده‌ستێكی له پشت نییه، ته‌نها له كاتی هه‌ڵگرتنی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌دا ره‌چاوی مه‌رجه‌كانی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نه‌كراوه".
تارق نووری گووتیشی، هیچ گومانێكمان نییه و كرده‌یه‌كی تیرۆریستی نه‌بووه‌و ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی ته‌كنیكییه و به‌هۆی خراپ هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانه‌وه بووه و نابێت له شوێنی وه‌هادا كه نزیكه له دانیشتوان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵبگیرێت".
ئه‌وه سێیه‌م جاره له ماوه‌ی كه‌متر له سالێكدا كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ته‌قنه‌وه. مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوویش كۆگایه‌كی كۆنی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی له شه‌قامی نه‌ورۆزی شاری هه‌ولێر ته‌قییه‌وه‌و بووه هۆی برینداربوونی سێ پێشمه‌رگه و مانگی ئابی هه‌مان ساڵیش كۆگایه‌كی دیكه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ته‌قیبووه‌وه.