به‌ریتانیا.. 315 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، 315 حاڵه‌تی دیكه‌ی مردن به هۆی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوون.
به گوێره‌ی ئاماری ره‌سمی وه‌زاره‌ته‌كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 315 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئاماری مردووان هه‌ڵكشاوه.
تا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (3ی ئایار/ مایۆی 2020)، 28 هه‌زار و 446 هاووڵاتی له به‌ریتانیا به هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.