ئه‌نه‌كه‌سه: رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن دۆخه‌كه هێور ده‌كاته‌وه
K24- قامشلۆ
به گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسانی ئه‌نه‌كه‌سه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به‌ر له چه‌ند رۆژێك، له نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و ئۆپۆزسیۆنی سووریا له ئیستانبوڵ له باره‌ی دۆخه‌كه واژۆ كرا، ده‌بێته هۆی پاراستنی خه‌ڵك له پێشێلكاریی گرووپه چه‌كداره‌كان، له‌كاتێكدا شرۆڤه‌كارانی سیاسی رای جیاوازیان هه‌یه و خه‌ڵكی رۆژئاواش جه‌خت ده‌كاته‌وه، تا گرووپه چه‌كداره‌كان له ناوچه‌كانیان بمێنن، ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان.
شرۆڤه‌كارانی سیاسیش له رۆژئاوای كوردستان رای پێچه‌وانه‌یان هه‌یه، ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه بڕیاره‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه و ئیئتیلافی ئۆپۆزسیۆن هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان نابێت، بۆیه ئه‌و رێككه‌وتنه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له دۆخه‌كه دروست ناكات.
H.B