زێدان لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ راگه‌یاند
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ به‌رامبه‌ر ریال بێتیس لیستی یاریزانه‌كانی بڵاو كرده‌وه و 5 یاریزانیشی بۆ یارییه‌كه دوورخسته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18 شووباتی 2018، ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی 19 یاریزانی بانگهێشتكراوی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاو كرده‌وه.
زیزۆ بۆ ئه‌م یارییه تۆنی كرووسی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌هۆی پێكانه‌وه دوورخستۆته‌وه و كۆڤاسیچی بانگهێشت كردووه.
هه‌ریه‌ك له مایۆرۆال، ئه‌شره‌ف حه‌كیم و یۆرێنتی به‌هۆكاری هونه‌ری دوروخستۆه‌وه و ڤایخۆش به‌هۆی پێكانه‌وه بانگهێشت نه‌كراوه.
له گه‌ڕی 24ـه‌می لالیگا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 22:45 خوله‌ك، یانه‌ی ریال بێتیس میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات، یانه مه‌دریدییه‌كه به 42 خاڵ له پله‌ی چواره‌م دایه و به جیاوازی 17 خاڵ له بارسێلۆنای پێشه‌نگ دووره، یانه‌ی ریال بێتیس به 33 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.