ئه‌مه‌ریكا دوو تیمی گه‌ڕۆكی پزیشكی ره‌وانه‌ی ناوچه زیانمه‌نده‌كانی بوومه‌له‌رزه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كۆنسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌ند تیمێكی تایبه‌تمه‌ندی وڵاته‌كه‌ی، سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه ده‌كات كه به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 12ی مانگ زیانییان به‌ركه‌وتووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆنسوڵخانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ده‌م رووداوه‌كانی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌وه ده‌چێت كه به گوڕی 7.3 پله‌ی ڕێخته‌ر له نزیك شاری هه‌ڵه‌بجه له 12ی نۆڤێمبه‌ر روویدا.
كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، تیمێك له ئۆفیسی هاریكاری بۆ كاره‌ساته سرووشتییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئاژانسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، ئێستا له ناوچه‌كانی رووداوه‌كه خه‌ریكی هه‌ڵسانگاندنی زیانه‌كان و پێویستییه مرۆییه‌كانن.
روونیشی ده‌كاته‌وه، ئێستا دوو تیمی فریاگوزاری گه‌ڕۆك و دوو ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنی خێرایان ره‌وانه‌كردووه بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ برینداری و شۆك.
له كۆتاییشدا، دڵنه‌وایی زیانلێكه‌وتووان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، دڵمان له لای هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه دووچاری زیان بوونه‌ته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له چاودێریكردنی دۆخه‌كه و به پێی پێویست ده‌چین به ده‌م ڕووداوه‌كانه‌وه.