ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلێك 4 منداڵ ده‌كات به ژێره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئۆتۆمبێلێكی پێك - ئاپ له ژماره‌یه‌ك منداڵ ده‌دات و پاشان شۆفێره‌كه به‌جێیان ده‌هێڵێ و ده‌ڕوات.
به گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه بۆ كوردستان 24 نێردراوه، ده‌رده‌كه‌وێت " چوار تا پێنج منداڵ له به‌رده‌م دووكانێكی داخراودا دانیشتوون و قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ناكاو ئۆتۆمبێلێك خۆی ده‌كات به ناویاندا و لێیان ده‌دات و ده‌ڕابی دووكانه‌كه ده‌شكێنێت.
كامێراكانی چاودێری وێنه‌ی ئه‌و ساته‌یان تۆماركردووه‌و كه‌سانێكیش كه پاشتر ته‌ماشای ڤیدیۆكه ده‌كه‌ن كه دیار نییه هێزه ئه‌منییه‌كانن یان كێن، قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له قسه‌كانیاندا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه شۆفێره‌كه تازه فێری شۆفێری ده‌كرێت.
ئه‌و كاته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه نزیك ده‌بێته‌وه، منداڵه‌كان هه‌ستی پێده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت رابكه‌ن، به‌ڵام فریاناكه‌ون و زۆر به خێرایی خۆی ده‌كێشێت پێیاندا، پاش ئه‌وه سێ له منداڵه‌كان هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌و راده‌كه‌ن و چواره‌میان له ناو ده‌ڕابی دووكانه‌كه گیر ده‌خوات و ناتوانێت هه‌ڵبسێته‌وه.
ئه‌و كه‌سه‌ی ڤیدیۆكه‌ی بۆ كوردستان 24 ناردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئه‌و رووداوه له شاری كه‌ركووك روویداوه‌و به گوێره‌ی ئه‌و مێژووه‌ی له‌سه‌ر ڤیدیۆكه ش ده‌ركه‌وتووه، رووداوه‌كه رۆژی 25/7/2017 له پاش نیوه‌ڕۆ روویداوه.