بەرنامەی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و عێراق
K24- هەولێر:
حکومەتی ئەمەریکا و عێراق لەبارەی بەرنامەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوانیان کۆدەبنەوە و بڕیارە یەکەم بابەت گفتوگۆی ئەمنی بکرێت، چەند بابەتێکی دیکەی گرنگیش باس دەکرێت.
دایڤد هێڵ لە لایەنی ئەمەریکی دەست بە گفتوگۆکە دەکات لەبارەی بوونی هێزەکانی ئەمەریکا و دڵەڕاوکێکانی و داوای "تەدەخول" لە هاوکارەکانی لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات ئەگەر پێویستی کرد. لایەنی عێراقی وەڵامی تێبینییەکانی ئەمەریکییەکان دەداتەوە.
دواتر، گفتوگۆی ئابووری دەستپێدەکات و لایەنی عێراقی گفتوگۆکە بەڕێوەدەبات. لایەنی عێراقی رەوشی ئابووریی وڵات و پلانەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان رووندەکاتەوە. هەروەها پلانەکانی سەربەخۆبوونی لە سێکتەری وزە دەخاتەڕوو. ویلایەتە یەکگرتووەکانیش جەخت لە گرنگی چاکسازیی ئابووری دەکاتەوە و ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ یارمەتیدانی عێراق لە بەدیهینانی ئامانجەکانی لەبوارەکانی ئابووری و وزە.
یەکێکی دیکە لە تەوەرەکان، گفتوگۆی سیاسییە و لایەنی ئەمەریکی باس لە هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات، لەگەڵ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ خۆپیشاندەران و قوربانیی تووندوتیژی و لایەنە مرۆییەکان. عێراقییەکانیش بیرۆکەکانی خۆیان لەمبارەیەوە دەخەنەڕوو.
هەروەها لە دواین خاڵدا، گفتوگۆی رۆشنبیری دەستپێدەکات و عێراق گفتوگۆکە بەڕێوەدەبات. لەوانەیە عێراق داوای یارمەتی بکات بۆ گەڕاندنەوەی هەندێک شوێنەوار و درێژکردنەوەی بەرنامەی ئاڵوگۆڕ. ویلایەتە یەکگرتووەکان رازیدەبێت بە گەڕاندنەوەی ئەرشیڤی حیزبی بەعس و چاودەخشێنێتەوە بە رێگەکانی درێژکردنەوەی بەرنامەی