جه‌عفه‌ر ئیمینكی: ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تی پۆست به‌ كورد بدرێت

"پارتی و یەکێتی یەکتریان خوێندووەتەوە و قبووڵی یەکتریان کردووە"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: "ئەوەی بەلای پارتی گرنگە لە حکومەتی داهاتووی عێراق، شەراکەتێکی راستەقینە و تەوافووق و هاوسەنگییە، هەروەها دەبێت پێدانی پۆست بە کورد لەسەر بنەمای نەتەوایەتی بێت، نەوەک لەسەر بنەمای حزبی.

جه‌عفه‌ر ئیمینكی كه‌ له‌ پێشنگای كتێبی هه‌ولێره‌وه‌ به‌شداریی ستۆدیۆی كراوه‌ی كوردستان 24 كرد گوتی: "پارتی و یەکێتی یەکتریان قبووڵکردووە و پەیوەندییەکانی نێوانیان بەردەوامە، سەرەڕای ئەو گرژییەی لە راگەیاندنەکان هەیە، به‌ڵام پارتی و یەکێتی یەکتریان خوێندووەتەوە و قبووڵی یەکتریان کردووە".