ئه‌مریكا: ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه بارودۆخی كه‌ركووك به‌خێرایی بگۆڕێت
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئامۆژگاریی هاووڵاتیانی له عێراق ده‌كات، له‌و ناوچانه‌دا كه هێزه‌كانی عێراق كۆنترۆڵیان كردووه، زۆر به ئاگابن، به‌تایبه‌تی كه‌ركووك و رایده‌گه‌یه‌نن كه "ئه‌گه‌ری زۆره باروودۆخی ئه‌و شاره به خێرایی بگۆڕێت".
نێرده‌ی دیپلۆماسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاووڵاتیانیانی ئه‌مریكی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه "هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌منییه‌تی ئه‌و ناوچانه‌یان گرتووه‌ته‌وه ده‌ست كه پێشتر له ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره بارودۆخه‌كه به‌خێرایی بگۆڕێت".
هه‌روه‌ها ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه ئاگاداری ره‌وشی ئه‌منی خۆیانبن و ئه‌و كاته‌نه‌ی گه‌شت ده‌كه‌ن و له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه ده‌چن رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر.