دیپلۆماتكارێكی پێشووی ئه‌مریكا: واشنتن سیاسه‌تێكی هه‌ڵه په‌یڕه‌و ده‌كات
K24 - ھەولێر
دیپلۆماتكارێكی پێشووی ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی توند له حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌گرێت به‌رامبه‌ر به بێ هه‌ڵوێستییان سه‌باره‌ت به ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆیی.
پیته‌ر گالبرێت، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له كڕواتیا کە دۆستێكی نزیكی كوردە رایگه‌یاند، ئه‌مریكا سیاسه‌تێكی هه‌ڵه له عێراق په‌یڕه‌و ده‌كات و ده‌ڵێ واشنتن له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه پشتگیری سیاسه‌تی ئێران ده‌كات له‌به‌رامبه‌ردا پشتی له هاوپه‌یمانه راسته‌قینه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.
گوتیشی، باوه‌ڕناكه‌م ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو بێت و پێویسته ئه‌مریكا به‌زووترین كات هه‌نگاو بنێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه و فشاریش بخاته سه‌ر به‌غدا بۆ كۆتایی هێنان به فشاره‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.