ته‌نيا بۆ پياوان.. خۆتان له‌م خواردن و خواردنه‌وانه به دوور بگرن
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زايان هۆشدارى ده‌ده‌نه پياوان له‌وه‌ى خۆيان له ژماره‌يه‌ك خواردن و خواردنه‌وه به دووربگرن، به‌و پێيه‌ى كاريگه‌رى نه‌رێنى زۆريان له‌سه‌ر تواناى سێكسى پياوان هه‌يه.
به‌ر له هه‌ر خواردنه‌وه‌يه‌ك، زاناكان هۆشدارى له باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى خواردنه‌وه‌ى كهولى ده‌ده‌ن، به تايبه‌تى بيره.
هه‌روه‌ها كاربۆهيدراته چاره‌سه‌ركراوه‌كانى وه‌ك بسكيت و نان و هه‌رشته، كه ده‌بنه هۆى خاوبوونه‌وه‌ى ده‌ماره‌كان و رێژه‌يه‌كى زۆرى ريشاڵه‌كانيان تێدايه ئازارى گه‌ده ده‌ده‌ن و حه‌زو خواستى سێكس كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
به راى ئه‌و زانايانه خواردنى شيرنه‌مه‌نييه‌كان و چوكلانه رێژه‌ى هۆرمۆنى نێرينه‌يى (تستوستيرۆن) كه‌مده‌كه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها خواردنى نه‌عنا ده‌بێته خاوبوونه‌وه‌ى هه‌ست و خوستى سێكس.
هه‌روه‌ها زۆر خواردنى شير و په‌نير ده‌بێته هۆى پارێزگاريكردن له ژه‌هره‌كان و ئه‌وه‌ش كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر رژێنه‌كان ده‌بێت و سه‌رده‌كێشێت بۆ لاوازى سێكسى.
خواردنى شه‌نده‌رى له دوور مه‌ودادا ده‌بێته هۆى تووشبوون به پرۆستات و تواناى سێكسى پياو لاواز ده‌كات.
هه‌روه‌ها خواردنى رۆبيانيش يه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ى تواناى سێكسى لاواز ده‌كات، چونكه به هۆى مادده حافيزه‌كانى ناوييه‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به رژێنى ئيسترۆجين.
يه‌كێكى ديكه له‌و خواردنانه‌ى زيان له تواناى سێكسى پياوان ده‌دات، خواردنه سووركراوه‌كانه به چه‌ورييه تێره‌كان كاريگه‌رى له‌سه‌ر جوڵه‌ى خوێن له كۆئه‌ندامى زاوزێى نێرينه به هۆى بوونى چه‌ورى و خوێى زۆر له ناويان.
هه‌روه‌ها شاره‌زايان هۆشدارى ده‌ده‌ن له خواردنه‌وه گازييه‌كان و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ى گه‌رمۆكه‌ى نزميان تێدايه و ئه‌وانيش كاريگه‌رى راسته‌وخۆيان له‌سه‌ر لاوازكردنى تواناى سێكسى پياوان ده‌بێت.
سه‌رچاوه: سى ئێن ئێن، رووسياليه‌وم.