عادل عه‌بدولمه‌هدی رووبه‌ڕووی 601 كاندید ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق رایگه‌یاند: "دوای هه‌ڵبژاردنی ناوی كاندیدی پۆسته وه‌زارییه‌كان، كه له رێگه‌ی پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌وه هاتبوون، 601 كه‌س وه‌ك باشترین كاندیده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دیداریان له‌گه‌ڵ سازبكرێت هه‌ڵبژێردراون.
له به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دا هاتووه: "ده‌رگا ئه‌لیكترۆنییه‌كه داخراوه، له‌و كاته‌ی دیاریكرابوو بۆی، رۆژی پێنجشه‌ممه كاتژمێر 4:00 ئێواره كۆتایی به واده‌كه‌ی هات، تا ئه‌و كاته 15184 كه‌س فۆڕمیان پڕكردبووه‌وه، له هه‌موو پارێزگاكانه‌وه سیڤی نێردراوه".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سیڤییان ناردووه به‌مشێوه‌یه پۆلێنكراون.
1778 خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆران.
2200 كه‌سیان خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌رن.
رێژه‌ی ژنان 15% بووه و رێژه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی وه‌ك سه‌ربه‌خۆ سیڤییان ناردووه گه‌یشتووه‌ته 96%.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێن: "جیاكردنه‌وه‌ی هه‌موو فۆڕمه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ته‌واو بووه و له‌و ژماره زۆره 601 كه‌سیان بۆ ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستنیشان كراون.