پۆليسى ئيتيحادى: 12 تۆمه‌تبار و داواكراو له كه‌ركووك ده‌ستگيركراوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌نته‌رى راگه‌ياندنى ئه‌منى عێراق، بڵاويكرده‌وه، هێزى پۆليسى ئيتيحادى له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك 12 تۆمه‌تبار و داواكراوى ده‌ستگيركردووه.
عه‌ميد يه‌حيا ره‌سوڵ، گوته‌بێژى سه‌نته‌ره‌كه، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، هێزى پۆليسى ئيتيحادى ژماره‌يه‌ك گوندى سنوورى كه‌ركووكيان پشكنيوه.
گوتيشى: هه‌ريه‌ك له زنجيره چياكانى قه‌ره‌بوتك، عه‌لى ره‌ش، به‌رده‌سپى، گرير، جحێش، زنقر، عه‌لى سه‌راى، حمێره‌ى بچووك و حمێره‌ى گه‌وره، دكشمان و ئازربان و چه‌ندين گوندى ديكه پشكێنراوون.
روونيشيكرده‌وه، توانيويانه ده‌ست بگرن به‌سه‌ر 3 كڵاشينكۆف و سێ داواكراويش ده‌ستگيركراوون.
يه‌حيا ره‌سوڵ ئاشكراشيكرد، له داقووق هاووڵاتييه‌كى رفێندرا‌و ئازادكراوه و رفێنه‌ره‌كه‌شى ده‌ستگيركراوه و 3 مينى چێندراويش دۆزراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها 8 تۆمه‌تبار ده‌ستگيركراوون و 13 گوله هاون و 9 نارنجۆك دۆزراونه‌ته‌وه.
ئ.ر