لقى پارتى له ئه‌مريكا و كه‌نه‌دا به هۆى كۆچى دوايى نه‌وشيروان مسته‌فاوه بۆنه‌يه‌كى هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى كۆچى دوايى رێكخه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌وشيروان مسته‌فا، لقى 7ى پارتى ديموكراتى كوردستان له ئه‌مريكا و كه‌نه‌دا له ئاگادارينامه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، سه‌يرانێكى خۆى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بڕيار بوو، به بۆنه‌ى ساڵيادى هه‌ڵگيرساندنى شۆڕشى گوڵان، سبه‌ى يه‌كشه‌ممه له يادكردنه‌وه‌ى 41 ساڵه‌ى ئه‌و شۆڕشه سهيرانێك بۆ كوردانى تاراوگه له ئه‌مريكا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به هۆى پرسه‌ى كۆچى دوايى نه‌وشيروان مسته‌فاوه سهيرانهكه ههڵوهشێندرايهوه.
لقى حه‌وتى پارتى ديموكراتى كوردستان، له ئاگادارينامهكهيدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى رێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئه‌ندام و لايه‌نگرانى بزووتنه‌وه‌كه كردووه.
نه‌وشيروان مسته‌فا كاتژمێر 08:00ى رۆژى هه‌ينى 19ى ئايار/ مايۆى 2017، له شارى سلێمانى كۆچى دواييكرد و ئه‌مڕۆش له مه‌راسيمێكدا به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى لايه‌نه سياسييه‌كان ته‌رمه‌كه‌ى به‌خاكسپێردرا.