واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاریكرا
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (128)، كه له 12ی ئه‌م مانگه ده‌رچووه، هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رۆژی 1/11/2017، به یه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
به گوێره‌ی فه‌رمانه هه‌رێمییه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، پێویسته گشت لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند بن به ئه‌نجامدانی كاری پێوست و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژردن و راپرسی، بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه.