به‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ترسیدارترین مۆڵگه‌ی داعش ده‌كه‌وێته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڵگه‌یه‌كی داعش له باخه‌ڵی چه‌كدارێكیاندا له مه‌ترسیدارترین مۆڵگه‌ی رێكخراوه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، كه به هێڵی یه‌كه‌می رووبه‌ڕوو بوونه‌وه ناوده‌بریت و له‌و شوینه‌وه مووشه‌كیان ئاراسته‌ی شاره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی "سپوتنیكی" رووسی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه " ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی ده‌ست ئه‌وان كه‌وتووه، له باخه‌ڵی یه‌كێك له چه‌كداره كوژراوه‌كانی داعشدا دۆزراوه‌ته‌وه و رۆژی هه‌ینی 14/7/2017 كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كان، له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا، زانیاریی ده‌رباره‌ی مه‌شقی ئه‌ندامانی داعشی تێدایه كه به "پۆلیسی سه‌ربازی" ناوی ده‌به‌ن و ئه‌و داعشانه‌ی له هێرشه‌كاندا، وه‌ك یه‌كه‌م ده‌سته‌ی په‌لامارده‌رن، له‌و سه‌ربازگه‌یه‌دا ده‌رده‌چن".
له به‌ڵگه‌كه‌دا كه له دوورگه‌ی خالیدیه (نزیكه‌ی 60 كیلۆمه‌تر له به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره) و ده‌كه‌وێته نیوان فه‌لوجه و سه‌نته‌ری شاری روومادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار، ناوی 6 چه‌كداری داعش كه سه‌ر به هۆزه جیاوازه‌كان به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه بۆ مه‌شقكردن ناردوونیاننته ئه‌و دوورگه‌یه.
ئه‌و 6 كه‌سه ناویان (ئه‌بو عومه‌ر، ئه‌بو ئه‌سید، ئه‌بو ته‌باره‌ك، ئه‌بو عائیشه، ئه‌بو مه‌یموونه، ئه‌بو ده‌جانه) یه و ماوه‌ی 13 رۆژ له‌و سه‌ربازگه تایبه‌ته‌ی داعش له پارێزگای ئه‌نبار مه‌شقیان كردووه، له‌و كاته‌ی شار و ناوچه‌كانی پاریزگاكه له ژێر كۆنترۆڵی خۆیاندا بووه له 22/11/2015، تا ئه‌و كاته‌ی له ساڵی 2016 له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه كۆنترۆڵكرانه‌وه.
ناوی كه‌رتی ئه‌و داعشانه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م ده‌سته په‌لامار ده‌ده‌ن، به ناوی "ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی" بووه‌و له‌سه‌ره‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا نووسراوه‌و له خواره‌وه‌ش واژۆ و ناوی "ئه‌میری سه‌ربازگه‌كانی ویلایه‌ت" هه‌یه به ناوی "ئه‌بو ئیسلام ئه‌لئه‌نساری".