فلۆرێنتینۆ پێرێز په‌یامێكی توند ده‌نێرێت

پێرێز: هیچ كه‌سێك ناتوانێت بڕیاری تاكلایه‌ن به‌سه‌ر ریال مه‌درید بسه‌پێنێت

فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا رەتیدەکاتەوە یانەکەی لە ئەمریکا یاری بکات.

دوای ئەوەی خاڤێر تێباسی سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگا بڵاویکردەوە کە رێکەوتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە بۆ ئەنجامدانی چەند یارییەکی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە خاکی ئەمریکا، چەند یانەیەکی ئەم وڵاتە لەو بریارە نارازی بوون و دواجاریش سەرۆکی شایانەکان بێ دەنگی شکاند و رایگەیاند کە ئەوان بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین لە ئەمریکا یاری بکەن.

پێرێز لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی وڵاتەکەی لەمبارەوە گووتی" نازانم یاریکردن لە ئەمریکا چ سودێکی بۆ یاریزان و یانەکان هەیە کە تێباس تاکلایانانە ئەم گرێبەستەی واژو کردووە، هەربۆیە ئێمە وەکو یانەی ریال مەدرید بریاری خۆمان داوە و ئامادەنین بچینە ئەم وڵاتە.

له‌ به‌رامبه‌ردا خاڤێر تیباس سه‌رۆكی رابیته‌ی لالیگا وه‌ڵامێكی خێرای ریال مه‌دریدی دایه‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان هیچ یانه‌یه‌ك به‌ زۆره‌ملێ بۆ ئه‌مریكا نانێرن.