سەرۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له كەسوكاری قوربانیانی سنە ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری قوربانییانی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نارد.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "هاوسۆزی و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوەكە و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنە دەكەم و هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم".
شه‌وی رابردوو، تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی خۆی به پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگردا كێشا، به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 27 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
رووداوه‌كه له نزیك ته‌رمینالی سنه، له شه‌قامی "دكتۆر حوسێنی" روویداوه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، تانكه‌ره‌كه نه‌وتی عێراقی هه‌ڵگرتووه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
"پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوەكەی شاری سنە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە پاسێكی نەفەرهەڵگر لە شاری سنە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش برینداربوونه.
ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی شاری سنە هەموومانی خەمبار كرد. هاوسۆزی و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوەكە و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنە دەكەم و هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.
لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات.
مسعود بارزانی
11ـی 7ـی 2018"