ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا: له بڕیاره تاكلایه‌نه‌كه‌ی توركیا نیگه‌رانین
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، مایك پۆ‌مپێیۆ، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سكۆت مۆریسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا و ماریس پاین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، ره‌وشی توركیا و هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان بۆ سه‌ر باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان) تاووتوێ كردووه.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه، هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا، نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه له كرده‌وه و بڕیاره تاكلایه‌نه‌یه‌كه‌ی توركیا له هێرشكردنه سه‌ر باكووری سووریا (رۆژئاوای كوردستان).
هه‌ردوولا تاووتوێی ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و هێرشانه‌یان كردووه له‌سه‌ر ئاسایشی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
هێرشه‌كانی توركیا بۆ داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان، رۆژی 9ی تشیرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 ده‌ستیپێكرد و تا ئێستاش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانییه‌كی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه.