عێراق ناچێته به‌ره‌ی دژبه‌رانی ئێرانه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ناڕه‌زایی خۆی له‌باره‌ی بڕیاری كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر به ئێران و حزبوڵڵای لوبنانى نیشاندا، كه له‌و بڕیاره‌دا كۆمكاری عه‌ره‌بی ئێران و حزبوڵڵای به هاوكاریكردنی تیرۆر تۆمه‌تبار كردبوو.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه، شاندێكی وه‌زاه‌رته‌كه‌یان كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی كۆمكاری عه‌ره‌بی كردووه، تێبینی له‌سه‌ر هه‌ردوو بڕگه‌ی (8،9)ی بڕیارنامه‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی هه‌بووه، كه تایبه‌تبوون به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌كاروباری ناوخۆی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "ئه‌و دوو بڕگه‌یه تۆمه‌تباركردنێكی راسته‌وخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانیه به هاوكاریكردنی تیرۆر" ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی ئه‌وانه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ دیدگای عێراق بۆ پێناسه‌كردنی تیرۆر و دژبه‌رانی تیرۆر یه‌كناگرێته‌وه".
وه‌زاره‌تی دره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئه‌و جۆره بڕیارانه دژیه‌كیه‌كی گه‌وره له هه‌ڵوێستی سیاسی نێوان هه‌ندێ لایه‌ن به‌رامبه‌ر به یه‌كتر درووست ده‌كات، جگه له‌وه‌ی كه هه‌ڵوێستی جیاواز له‌باره‌ی تیرۆر نیشان ده‌دات و رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و لایه‌نانه داده‌پۆشێت كه هاوكاری تیرۆر ده‌كه‌ن به هه‌ندێ لایه‌نی یاساییش به‌ناشه‌رعی نیشان ده‌ده‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی تایبه‌ت به حزبوڵڵای لونانی، میشال عۆن سه‌رۆكی لوبنان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی كرد و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه "لوبنان به‌رامبه‌ر به‌و ناكۆكیه عه‌ره‌بی و هه‌رێمیانه به‌رپرس نییه كه له‌نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بیدا هه‌ن، لوبنان دژایه‌تی هیچ لایه‌نێكی نه‌كردووه بۆئه‌وه‌ی باجی ئه‌و ناكۆكیانه به سیاسه‌ت و سه‌قامگیری خۆی بداته‌وه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی هیچ كاتێك حزبوڵڵا هاوكاری تیرۆری نه‌كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌وه‌ی لوبنان له‌دژی ئیسرائیل ده‌كات، ته‌نیا رێگریكردنه له فراوانخوازیه‌كانی ته‌ل ئه‌ڤیڤ له‌سه‌ر حسابی لوبنان.