هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی كه‌ركووك بڵاوكراونه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به ئاژانسی سپوتنیكی رووسی راگه‌یاند: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی دیكه له ناوچه‌كانی كه‌ركووك بڵاواوكراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گۆڕانكاریی له بارودۆخی سه‌ربازی ناوچه‌كه، كه دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه و ریاز و عه‌باسی و شوێنه‌كانی دیكه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش هاتووه‌ته ئاراوه".
جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "سه‌ركرده‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی كه‌ركووك له تیرۆر، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له ناوچه‌كاندا بڵاوه‌پێكردووه".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: "هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئیتیحادی له كه‌ركووك له ئارادانییه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌یه كه ئێستا له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحادی هه‌یه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "هیچ كه‌ناڵێك یان رێگایه‌ك بۆ چۆنییه‌تی هه‌ماهه‌نگیكردن له نێوان هێزه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم نییه، هیچ لیژنه‌یه‌ك یان شێوازێك بۆ هه‌ماهه‌نگی ئۆپراسیۆن و بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانیش له ئارادانییه و ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه ئێستا".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاژانسه رووسییه‌كه‌دا كه ئایا داوا له حكومه‌تی ئیتیحادی ده‌كه‌ن هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش هه‌بێت، جه‌بار یاوه‌ر گوتوویه‌تی: "بێگوومان، چونكه ره‌وشه‌كه له عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی، ناله‌باره، شه‌ری داعش هه‌یه كه هێشتا به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئۆپراسیۆنه‌كانیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شارۆچكه بچووكه‌كان و هێرشه تیرۆریستییه‌كان كۆتایی نه‌هاتووه، به درێژایی زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر، هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراق له هێڵه‌كانی ته‌ماسن و نزیكن له یه‌كه‌وه، بۆیه باشتره رێگه‌یه‌ك بۆ هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت و هه‌ماهه‌نگی بكرێت تا به درێژایی ئه‌و هێڵه هێزه‌كان دابه‌شبكرێنه‌وه كه له شاره‌دێی ره‌بیعه‌ی سنووری سووریاوه تا خانه‌قین له سنووری ئێران درێژ ده‌بێته‌وه".