لە هەولێر گەورەترین کارگەی دروستکردنی دەمامك دەکرێتەوە

لە ماوەی مانگێكدا توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە 10 ملیۆن دەمامكی هەیە

K24- هەولێر:

لە راگەیەندراوێكدا ژووری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر دووپاتی كردەوە، گەورەترین كارگەی درووستكردن و بەرهەمهێنانی دەمامك لە شاری هەولێر دەكرێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "بە هەوڵ و پاڵپشتی راستەوخۆی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، کۆمپانیایی جیهانی پزیشکی (عالم الطب) لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنان و دروستکردنى دەمامك (ماسك) لە سەرئاستی عێراق و ناوچەکە بە کوالێتی بەرز و ستانداردی جیهانی لە هەولێر دەکاتەوە".

ئەم کارگەیە لەماوەی مانگێکدا لە توانایدا هەیە زیاتر لە (10) ملیۆن دەمامك دروست بکات و بەرهەمبهێنێ، جگە لە دروستکردن و بەرهەمهێنانی دەماك (جل و بەرگ و سێتی نەشتەرگەری دسپۆزەبڵ)ی پزیشکیش دروست دەکات و بە یەکێك لە گەوەرەترین کارگەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە هەژماردەکرێت.

H.B