تره‌مپ چه‌كداركردنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا راده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی ئاشكرایكردووه كه "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بڕیاریداوه پرۆگرامی پڕچه‌ككردنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه له لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CIA) به‌ڕێوه ده‌برا.
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌وه زانیوویه‌تی كه ،بریاره‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ پاش ئه‌وه ده‌ركراوه كه رۆژی هه‌ینی رابردوو، له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی و جه‌نه‌راڵ هێربه‌رت مه‌كماسته‌ر راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداوه.
رۆژنامه‌كه به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی خۆی كه ناوی نه‌هێناون نوسیوویه‌تی "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه كه ده‌یه‌وێت كه‌شوهه‌وای په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتن له‌گه‌ڵ مۆسكۆ باش بكات كه پاڵپشتی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وا لێكداوه‌ته‌وه كه"ده‌ستهه‌ڵگرتن له پاڵپشتیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریی، داننانه به هه‌ژموونی لاواز و دیاریكراوی واشنتن له سووریا و نه‌بوونی خواست بۆ لادانی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات".
ئه‌و بڕیاره له كاتێكدایه كه سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاندبوو، له كاتی به‌شدارییان له لوتكه‌ی وڵاتانی G20 ،تره‌مپ و پوتین جگه له دیداره فه‌رمی و ئاشكراكه، جارێكی دیكه‌ش به نهێنی له شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا یه‌كترییان بینیوه.
له‌و باره‌یه‌وه سیناتۆر لیندسی گراهام سیناتۆری كارۆلاینای خواروو به بیستنی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه نیگه‌ران بووه‌و له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی "ئه‌گه‌ر راستی ئه‌و بڕیاره بسه‌لمێت، ئه‌وه واتای نیمچه خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌مریكایه به ئه‌سه‌د و رووسیا و ئێران".
هه‌روه‌ها له تویتێكی دیكه‌دا ئه‌و سیناتۆره ده‌ڵێت "راگرتنی پڕچه‌ككردنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریی، ده‌بێته هۆی زیانێكی گه‌وره، سه‌ره‌تا بۆ سوورییه‌كان كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشه بێ شوماره‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د، دووه‌میش بۆ هاوبه‌شه عه‌ره‌به‌كانمان و سێیه‌میش بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به گویره‌ی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و سیناتۆره، ئه‌وه هه‌نگاویكه بۆ ئه‌وه‌ی پایته‌ختێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی بدرێته ئێرانییه‌كان".