ڤیدال: دڵخۆشم كه ئه‌مشه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له یاریگه‌ی كامپ نوو یاری ده‌كه‌م
ئارتۆرۆ ڤیدال له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بارسێلۆنا تیڤی باسی ژیانی منداڵی خۆی كرد و ئاماژه‌ی به قورسی ته‌مه‌نی منداڵی كرد هه‌روه‌ها گوتی مێسی باشترین یاریزانی جیهانه.
ئارتورۆ ڤیدال به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه چیرۆكی منداڵی و ژیانی وه‌رزشی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه....
هه‌رگیز له كاپ ن‌و یاریم نه‌كردووه، دڵخۆشم كه ئه‌مشه‌و یه‌كه‌مین یاری خۆم له جامی گامبه‌ر له كاپ نۆ ده‌كه‌م، هیوادارم له‌مه‌ودوا له‌و یاریگایه زۆرترین گۆڵ تۆمار بكه‌م و هانده‌ران دڵخۆش بكه‌م، زۆر په‌رۆشم یارییه‌كان زوو ده‌ستپێبكات بۆ ئه‌وه‌ی درێسی بارسا بپۆشم.
من له كۆڵان و گه‌ڕه‌كه هه‌ژاره‌كان گه‌وره بووم شانازی به‌خۆم ده‌كه‌م ئه‌و هه‌موو ژیانه ناخۆشه‌م بۆ ئێستا گۆڕی، من لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌مووانی پیشان بده‌م له چ شوێنێك گه‌وره بووم.
یه‌كه‌م جار كه یاریم بۆ یانه‌ی كۆلۆ كۆلۆ كرد پاره‌ی پێویستم نه‌بوو پێداویستییه‌كانی یاریكردنی پێ بكڕم له ماڵه‌وه‌ش هیچ شتێكمان نه‌بوو.
من له منداڵی هه‌میشه له نێوان ترس ده‌ژیام هه‌میشه ژیانم له مه‌ترسیدابوو، ئێمه پێنج برا بووین، دایكم هه‌موومانی په‌روه‌رده كرد، دڵخۆشم كه ئێستا ده‌توانم ژیانێكی خۆش و ئاسوده‌ی بۆ درووست بكه‌م
مێسی باشترین یاریزانی جیهانه رێگایه‌كی سه‌ختی بڕیوه و ئه‌وه‌ش وایكردووه باشترین یاریزانی جیهان بێت دڵخۆشم كه له ته‌نیشت ئه‌وم دڵخۆشم كه ئه‌و هه‌موو یاریزانه گه‌وره‌یه له بارسێلۆنا ده‌بینم.