په‌یامنێری ئێن ئاڕ تی له به‌لجیكا ده‌ستی له كاركێشایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بارزان حه‌سه‌ن، په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، له برۆكسێلی پایته‌ختی به‌لجیكا، به‌هۆی راگه‌یاندنی كه‌مپینی "نه‌خێر بۆ ریفراندۆم" له لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحیدی خاوه‌نی كۆمپانیای نالیاوه، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌و كه‌ناڵه راگه‌یاند.
بارزان حه‌سه‌ن له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ده‌رباره‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی له كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، روونكردنه‌وه‌یداوه‌و هۆكاری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو.
بارزان ده‌ڵێت: " زیاتر لەدوو ساڵ دەبێت وەکو پەیامنێری ئێن ئارتی لەبرۆکێسل لەسەرجەم دام ودەزگاکانی یەکێتی ئەوروپاو رێکخراوی ناتۆ کارم کردووەو دەربارەی پرسە نەتەوەییەکان پرسیارم ئاراستەی بەرپرسانی ئەوروپا کردووە، بەھەموو شێوەیەک ھەوڵمداوە رووماڵی بێلایەنانەی سەرجەم کۆنفرانس و کۆبوونەوەوەی لایەنە سیاسییە کوردییەکان و چالاکییەکانی رەوەندی کوردی بکەم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " لەکۆتایدا، ئەم بارودۆخەی ئێستا دەخوازێت ئێمە یەک دەنگ بین لەپرسه نیشتیمانییەکانداو ھەموومان پێکەوە بڵێین بەڵێ بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان، به‌ڵام به‌هۆی راگه‌یاندنی كه‌مپینی نه‌خێر بۆ ریفراندۆم له لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحیدی خاوه‌نی كۆمپانیای نالیاوه، بڕیارمدا ده‌ست له كاربكێشمه‌وه" .
بارزان یه‌كه‌م كارمه‌ند نییه كه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی كه‌ناڵه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه ده‌ست له كارده‌كێشێته‌وه، یان ناچار ده‌كرێن ئه‌و دامه‌زراوه میدیاییه جێبهێڵن كه ئێستا كه‌وتووه‌ته خزمه‌تی كه‌مپینی "نه‌خێر له ئێستادا"ـی خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵكو پێشتریش له ناوه‌ندی كه‌ناڵه‌كه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش، ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی دیكه ده‌ستیان له كاركێشابووه‌وه.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا هه‌ر یه‌كه له په‌یامنیره‌كانی ئێن ئاڕتی له له‌نده‌ن و پاریس، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌و كه‌ناڵه راگه‌یاندبوو.