به وێنه.. شه‌قبوونى رێگه‌ى گوندێكى سه‌ر سنوور به هۆى بوومه‌له‌رزه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دانيشتوانى گوندى (كه‌وته)ى سه‌ر رووبار‌ى سيروان له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و هاوسنوورى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له كاتى روودانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا گوێيان له ده‌نگێكى به‌هێز بووه و ئاوى رووبار‌ى سيروان هه‌ڵكشاوه و ته‌پوتۆزێكى زۆريش به هۆى داڕووخانى شاخه‌كانه‌وه په‌يدا بووه.
شه‌وى رابردوو بوومه‌له‌رزه‌يه‌كى به‌هێز به گوڕى 7.2 پله هه‌رێمى كوردستان و عێراق و رۆژهه‌ڵاتى كوردستانى هه‌ژاند و به‌و هۆيه‌وه ده‌يان هاووڵاتى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان گيانيان له‌ده‌ستدا و بوومه‌له‌رزه‌كه له زۆربه‌ى ناوچه‌كان زيانى ماڵى زۆرى لێكه‌وته‌وه.
ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى ناوچه‌كه باسيان له‌وه‌شكردووه، رووداوه‌كه ترسێنه‌ر بووه و به‌و هۆيه‌وه ئاوى رووبار‌ى سيروان هه‌ڵكشاوه و تاشه به‌ردى شاخه‌كان گلۆر بوونه‌ته‌وه و ده‌نگى گه‌وره‌يان بيستووه.
لوقمان فايه‌ق، يه‌كێكه له مامۆستايانى سنووره‌كه، له ميانى لێدوانيدا بۆ كوردستان 24 باسى له‌وه كرد، كه به روونى شوێنه‌وارى بوومه‌له‌رزه‌كه له‌سه‌ر رێگه‌ى گونده‌كه ده‌ركه‌وتووه و وێڕاى هاتنه‌خواره‌وه‌ى تاشه‌به‌ردى گه‌وره زه‌وى له زۆر شوێندا درزى بردووه و له هه‌ندێك شوێن مه‌ترسى داڕووخانى زه‌وى ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه كرد، كه بۆ ماوه‌يه‌ك ئاوى كانى گونده‌كه لێڵ بووه و دانيشتوانى گونده‌كه نه‌يانتوانيوه شه‌و له ماڵه‌كانياندا بمێننه‌وه.