به‌غدا مووچه‌ی 4 مانگی پێشمه‌رگه‌ خه‌رج ده‌كات

عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاره‌كه‌ی واژۆ كردووه‌
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، به‌غدا مووچه‌ی 4 مانگی رابردووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ خه‌رج ده‌كات.

ئاشكراشی كرد، وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق نه‌یتوانیوه‌ مووچه‌ی ئه‌م 4 مانگه‌ی پێشمه‌رگه‌ بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌، خراوه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "عادل عه‌بدولمه‌هدی واژۆی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ كردووه‌ و مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ یه‌كی كانوونی دووه‌می ئه‌م ساڵه‌وه‌ خه‌رج ده‌كرێت".

H.B