ئه‌ردۆغان سێ وڵاته‌كه‌ی مینسك به پێدانی چه‌ك به ئه‌رمینیا تۆمه‌تبار ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له رووسیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا كرد و به‌وه تۆمه‌تباری كردن، كه له جه‌نگی قه‌ره‌باغ پشتیوانی سه‌ربازی و چه‌كیان به ئه‌رمینیا داوه.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌ردۆغان له كۆنگره‌ی تیمی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له ویلایه‌تی شرناخی باكووری كوردستان هاتوون و ره‌خنه‌ی له‌و سێ وڵاته گرت، "كه به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌چوارچێوه‌ی رێكخراوی ئاسایش و هاوكاری له ئه‌وروپا سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی مینسك تایبه‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی قه‌ره‌باغیان كرد"، به‌وه‌ی كه ملكه‌چی داواكارییه‌كانی ئه‌رمینیا بوونه و به جۆره‌ها چه‌ك پشتیوانی‌یان كردووه.
هه‌روه‌ك سه‌رۆكی توركیا به‌رپرسیارێتی پێشێلكارییه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئاگربه‌ستی مرۆیی كه له قه‌ره‌باغ راگه‌یه‌ندرا بوو، خسته ئه‌ستۆی ئه‌رمینیا.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌ندامانی كۆمپانیای "فاگنه‌ر"ی رووسی له ململانێكانی لیبیا شان به‌شانی هێزه‌كانی "سوپای نیشتمانی لیبیا" به سه‌رۆكایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر وه‌ستاونه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان دووپاتی كرده‌وه، "توركیا له‌ڕووی سته‌مكارییه‌كان له لیبیا ده‌وه‌ستێته‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، توركیا به نزیكترین هاوپه‌یمانی ئازه‌ربایجان داده‌نرێت له گرژییه‌كانی قه‌ره‌باغ داده‌نرێت و هه‌روه‌ها نزیكترین هاوپه‌یمانی حكومه‌تی ویفاقی لیبیایه و ده‌شگوترێت: له‌و دوو ململانێیه‌دا توركیا به هه‌موو توانایه‌ك پشتیوانی سه‌ربازیی داوه‌ته ئازه‌ربایجان و حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ڕاج له لیبیا و له دژی ئه‌رمینیا و خه‌لیفه حه‌فته‌ر وه‌ستاوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی چه‌ندین راپۆرته هه‌واڵیش، ئه‌ردۆغان له شه‌ڕه‌كانی ئه‌و دوو گرژییانه‌دا ئه‌و گروپه چه‌كداره سووریانه‌ی به‌كارهێناوه، كه فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن و تا ئێستاش چه‌ندین چه‌كداری ئه‌و گروپانه له جه‌نگه‌كانی لیبیا و قه‌ره‌باغ كوژراون.
H.B