ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: ھەندێك لە سەركردەكانمان پشتگیری لە رێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان ناكەن

"ھەندێك لە سەركردەكانی یەكێتی پێیانوابوو لەگەڵ پارتی رێككەوتن بكەن نەك لەگەڵ گۆڕان"
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

ساڵێک بەسەر رێککەوتنەکەی یەکێتی و گۆران تێپەڕی بەپێ قسەی ھەردوولا ھیچ کام لە خاڵە سەرەكییەكانی رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراون و ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ھۆکارەکەی دەخاتە ئەستۆی حزبەکەی، ھەڵوسوڕاوێكی دەڵێ" ھەندێك لە سەركردەكانی یەكێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەوەنەبوون حزبەكەیان رێككەوتن لەگەڵ گۆڕان بكات، بەڵكو پێیان باش بوو ئەو رێككەوتنە لەگەڵ پارتی بكەن ئێستاشی لەگەڵدابێت بەو ئاراستەیە كاردەكەن".