داعش هێرش ده‌كات و حه‌شدی شه‌عبی سوپا تۆمه‌تبار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی زیادبوونی هێرشی پاشماوه‌كانی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا و په‌لاماردانی گونده‌كان و كوشتنی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه، حه‌شدی شه‌عبی سوپای عێراق به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێن.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌باره‌ی هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌ر دوو گوندی (رومانه و ئیبراهیمییه) له پارێزگاكه، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ئه‌وه دووه‌م هێرشی له‌و جۆره‌ییه داعش له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجامی ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی له ھێرشی یه‌كه‌مدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گونده‌كانیان كوشت".
حاجی، رائید كروی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی حه‌شدی شه‌عبی له نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: "فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی داوای له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا كردووه بۆ پاراستنی ناوچه‌كه ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن، چونكه زانیاریی هه‌واڵگرییان ده‌ستكه‌وتووه و باسی چالاكیی و جموجووڵی داعش ده‌كات له‌و ناوچانه‌دا".
فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێمه‌یان به گرنگ وه‌رنه‌گرتووه و بایه‌خیان پێنه‌داوه و هیچ جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازییان ئه‌نجام نه‌داوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و كه‌رته‌ی داعش تێیدا چالاكبووه‌ته‌وه و هێرشی ئه‌نجامداوه له چوارچێوه‌ی به‌رپرسیارێتی فیرقه‌ی 16ـی سوپای عێراقدایه".
ئه‌و قسانه‌ی فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی هێرشێكی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌یه كه ئێواره‌ی رۆژی 17/5/2019 كردییانه سه‌ر ماڵی هاووڵاتیانی هۆزی ئه‌لعكیدات له گوندی ئیبراهیمییه له ناوچه‌ی ئه‌كواری پارێزگای نه‌ینه‌وا. پاش ئه‌وه‌ی جاری یه‌كه‌م داعش موختارێك و 5 كه‌سی دیكه له خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ی كوشتبوو، خه‌ڵكی ناوچه‌كه ماڵه‌كانیان جێهێشتووه و ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی جارێكی دیكه به‌ر ھێرشی چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه كه‌وتووه‌ته و ماڵه‌كانیشیان سوتاندوون.