كەشناسی: بەفر و باران دەست پێدەكات

لە ھەندێك ناوچە ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە بە گوێرەی پێشبینیەكان لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بارانبارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و ئەگەری ئەوە ھەیە لە سنووری پارێزگای دھۆك رێژەی بارانبارین زیاتر بێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

بەپێ پێشبینیەكانی كەشناسی، سبەی لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكانی كوردستان بەفر دەبارێت و بارانبارینیش لەناو شارەكان بەردەوام دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی