خانمه‌ ئه‌كته‌رێكی كورد رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ فیلمێكی هۆلیوود پێده‌درێت

چیرۆكی فیلمه‌كه‌ له‌ رووداوه‌ راسته‌قینه‌كان له‌ باره‌ی عێراقه‌وه وه‌رگیراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

خانمه‌ ئه‌كته‌رێكی كوردی باكووری كوردستان، رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ فیلمێكی هۆلیوود، به‌ناوی (Backstabbing for Beginners) ده‌گێڕێت.

(به‌لچیم بیلگین)، خانمه‌ ئه‌كته‌رێكی باكووری كوردستانه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌كته‌ران (بێن كینگسلی) و (تیۆ جه‌یمس) له‌ فیلمه‌كه‌دا رۆڵ ده‌گێڕن.

فیلمه‌كه‌ درامییه‌ و له‌ رووداوه‌ راسته‌قینه‌كان له‌ باره‌ی عێراقه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ و  تێیدا بیلگین، رۆڵی ژنێكی وه‌رگێڕ به‌رجه‌سته‌ ده‌كات به‌ناوی (نه‌شیم).

به‌لچیم بیلگین، له‌ دایكبوونی ساڵی 1983یه‌ و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ناوی یه‌ڵماز ئه‌ردۆگانه‌، كه‌ كورده‌ و یه‌كێكه‌ له‌ ده‌رهێنه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا.

تره‌یله‌ری فیلمه‌كه‌

به‌لچیم بیلگین
به‌لچیم بیلگین
به‌لچیم بیلگین و یه‌ڵماز ئه‌ردۆغانی هاوسه‌ری
به‌لچیم بیلگین و یه‌ڵماز ئه‌ردۆغانی هاوسه‌ری