سه‌دام حوسێن هێزه ئه‌منييه‌كانى كوه‌يت ده‌خاته ئاماده‌باشييه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌روبه‌ندى رۆژى نيشتيمانى كوه‌يتدا، هێزه ئه‌منييه‌كانى ئه‌و وڵاته به هۆى نووسينى درووشمێك له باره‌ى سه‌دامه‌وه كه‌وتنه ئاماده‌باشى.
له سه‌ر ديوارى دواناوه‌ندى عيسالحه‌مه‌دى كوڕانى ناوچه‌ى قادسيه‌ى كوه‌يت، كه‌سێك درووشمێكى له باره‌ى سه‌دام حوسێنه‌وه نووسيوه.
رۆژنامه‌ى ره‌ئى كوه‌يتى بڵاويكرده‌وه، بريكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ياريده‌ده‌رى كاروبارى ئاسايشى گشتى فه‌رمانى كردووه، ئه‌و درووشمه بسڕدرێته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه، وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ستيكردووه به لێكۆڵينه‌وه له‌و رووداوه.
هه‌روه‌ها بريكارى وه‌زاره‌ت فه‌رمانى كردووه، به په‌له هێزى ئه‌منى بگاته شوێنى رووداوه‌كه و درووشمه‌كه بسڕنه‌وه و به‌دواى ئه‌نجامده‌رى ئه‌و كاره‌دا بگه‌ڕێن.
تا ئێستا نه‌زانراوه، ئاخۆ قوتابييه‌كى قوتابخانه‌كه ئه‌و درووشمه‌ى نووسيوه، يان كه‌سێكى ديكه له ده‌ره‌وه‌ى قوتابخانه‌كه نووسيويه‌تى.
پێش ئه‌وه‌ى ئينگليزه‌كان كوه‌يت به‌جێبهێڵن، ئه‌و وڵاته قه‌زايه‌كى سه‌ر به پارێزگاى به‌سره بوو. دواتر له 19ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 1961 كوه‌يت سه‌ربه‌خۆى جاڕدا. بۆنه‌ى نيشتيمانى سه‌ربه‌خۆيى كوه‌يت به هۆى ئه‌وه‌ى ده‌كه‌وته هاوينه‌وه، بڕيار درا رۆژى 25ى شوبات/ فێبرايه‌ر كه ساڵڕۆژى هاتنه سه‌ر ته‌ختى عه‌بدوڵڵا سالم سوباحه له 1963 كرايه رۆژى نيشتيمانى كوه‌يت.
له سه‌رده‌مى عه‌بدولكه‌ريم قاسمدا (1958 - 1963)، بۆ يه‌كه‌مجار عێراق داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى كوه‌يتى كرد. دواتر له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا، سه‌دام حوسێن (1979-2003) داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى كوه‌يتى كرد و له ئابى 1990دا توانى داگيرى بكات و وه‌ك پارێزگاى نۆزده‌هه‌مينى عێراقى ناساند. به هۆى ئه‌و داگيركردنه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى كوه‌يت هه‌ستيارييه‌كى به‌رچاويان به ناوى سه‌دام حوسێن و سياسه‌ته‌كانى به‌عس له عێراقدا هه‌يه.