"زانیاری له باره‌ی سزایه قورسه‌كه‌ی كریستیانۆ بڵاو كرایه‌وه"
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له یه‌كه‌مین یاری خۆی له چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ یوڤی كارتی سووری به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا وه‌رگرت، به گوێره‌ی میدیاكان پێشبینی ده‌كرێت كریستیانۆ سزایه‌كه‌ی قورس‌تر بكرێت.
تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئه‌مریكا لێدوانێكی له به‌رپرسێكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا وه‌رگرت كه تێیدا زانیاری ئه‌وه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه به‌پێی ڕێنماییه‌كان هه‌ر یاریزانێك له چامپیۆنزلیگ كارتی سوور وه‌ربگرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زوڵمیشی لێ كرابێت كارته سووره‌كه‌ی له‌سه‌ر لانادرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس هه‌ر هه‌وڵێك بدات و تانه له كارته سووره‌كه‌ی كریستیانۆ بدات ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و ته‌نانه‌ت پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت سزایه‌كه‌ی قورس‌تر بكرێت.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو لێژنه‌ی سزایه‌كان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا 27ـی ئه‌م مانگه كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر كارته سووره‌كه‌ی كریستیانۆ ده‌دات و پێشبینی ده‌كرێت بۆ 2 تا 3 یاری سڕ بكرێت، به‌مه‌ش كرییستیانۆ لانیكه‌م ناتوانێت له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یانه‌كانی یه‌نگ بۆیزی سویسرا و مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی یاری بكات.