حكومه‌تى هه‌رێم دوو رۆژ پشووى راگه‌ياند

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ رێگه‌ى سايتى حكومه‌ته‌وه‌ رايگه‌ياندووه‌

K24 – هه‌ولێر:

سبه‌ى و دوو سبه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان پشووى ره‌سمييه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ رێگه‌ى سايتى حكومه‌ته‌وه‌ رايگه‌ياندووه‌.

له‌و باره‌يه‌وه‌، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی راگەیاند "بە بۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی سەرکردەی نەتەوەیی کورد، مستەفا بارزانی نەمر، بە ھاووڵاتییانی خۆشەویستی ھەرێمی کوردستان رادەگەیەنین، رۆژی چوار شەممە 14/3/2018 لە سەرجەم دامو دەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی".

راشیگەیاندووە "هەروەها رۆژی پێنجشەممە 15/3/2018 دەبێتە پشووی فەرمیی".

له‌ رۆژى 14ى ئادار/ مارسى 1903دا سه‌ركرده‌ و رابه‌رى نه‌ته‌وه‌يى كورد، مسته‌فا بارزانى له‌دايكبوون و سبه‌ى له‌ ساڵڕۆژى له‌دايكبوونيدا، وێڕاى ئه‌نجامدانى چه‌ندين چالاكى كلتوورى و رۆشنبيرى و ژينگه‌يى، هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ئارامگه‌ى هه‌ميشه‌يى ده‌كه‌ن، له‌ بارزان.

سه‌رچاوه‌: KRG

ئ.ڕ