لە رۆژانی جەژن 255 هەزار گەشتیار هاتوونه‌ته هەرێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، ئاماری هاتنی گه‌شتیارانی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی 10 رۆژدا، 255 هه‌زار گه‌شتیارن هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌كه، لەماوەی نێوان 12/6 تاكو 21/6، زیاتر 255 هەزار گەشتیار هاتوونه‌ته هەرێمی کوردستان و به بەراورد بە ساڵی رابردوو لە هەمان كات 234 هەزار گەشتیار بووه، ئه‌مه‌ش واتا بە رێژەی 5% زیادیکردووە.
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م ئاماره ته‌نها گه‌شتیاری ده‌ره‌كی بووه، واتا ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه، جگە لە گەشتیاری ناوخۆیی.
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار روونیشی ده‌كاته‌وه، لە 91% گەشتیاران لە شارەكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق هاتوون و مه‌زه‌نده‌ش ده‌كرێت، داهاتی گەشتیاریی لەو 10 رۆژە زیاتر لە 70 ملیار دینار بێت بۆ بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش، زۆرترین گه‌شتیار چوونه‌ته شاری سلێمانی، به رێژه‌ی 25% هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌ولێر كه‌می كردووه، به گوێره‌ی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاریش، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داخرانی رێگه‌ی كه‌ركووك – هه‌ولێر و تا ئێستاش به داخراوی ماوه‌ته‌وه.
له باره‌ی كه‌مكردنی هاتنی گه‌شتیارانی ئێرانییش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونی رسووماتی هاتنی گه‌شتیاران له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی، له‌كاتی گه‌شتكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رچاوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ئامار و داتاكان، بازگه، فڕۆكه‌خانه و خاڵه سنوورییه‌كان وه‌رگیراون.
ا. م