ھونەرمەندێكی كورد لە قوتابخانەی ئاینی وانە دەڵێتەوە و لە یانەكانیش گۆرانی دەڵێت
K24 - ئەستانبوڵ
ھونەرمەندی كورد مەلیس بەرچەم دەمیر، ھەم لە قوتابخانەی ئایینی مامۆستای مۆسیقایە و ھەمیش لە رێستۆرانت و كافتریاكان گۆرانی كوردی دەڵێت، وەك خۆی دەڵێ، ھەرچەندە فشاری ئایدۆلۆژی لەسەری ھەن، بەڵام ئەو بیركردنەوەی لەوە فراوانترە و فشارەكان وایان نەكردووە دەستبەرداری كارەكەی بێت.