لە سلێمانی بەھۆی رووداوێك كادیرێكی پارتی گیانی لە دەستدا

لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "لەكاتی ئامادەكاری بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رووداوێكی ھاتووچۆ لەو شوێنەدا روودەدات و لە ئەنجامدا كادیرێكی پارتی گیانی لە دەستدا".

عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی- ھەڵەبجەی بە كوردستان24 گوت: "شەوی رابردوو لەكاتی ئامادەكاری بۆ ساڵیادی دامەزراندی پارتی كە ژمارەیەك كادیر سەرقاڵی ھەڵواسینی پۆستەر و ئاڵا بوون، دوو ئۆتۆمبێل لە نزیك ئەوان خۆیان پێكدا كێشاوە، یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان كۆنترۆڵ لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بەو شوێنەی كە كادیرانی پارتی لێی سەرقاڵی ئامادەكاری بوون، لە ئەنجامدا كادیرێكی ناوچەی سەرچناری پارتی گیانی لە دەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو".

گوتیشی: "رووداوەكە لە نزیك باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی روویداوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە".

لە سلێمانی بەھۆی رووداوێك كادیرێكی پارتی گیانی لە دەستدا
لە سلێمانی بەھۆی رووداوێك كادیرێكی پارتی گیانی لە دەستدا
لە سلێمانی بەھۆی رووداوێك كادیرێكی پارتی گیانی لە دەستدا