لە سلێمانی 20 ژن دەستگیر کران

پۆلیس هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

K24 – سلێمانی:

پۆلیسی سلێمانی چەند ژنێک لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی و ترافیک لایتی دووڕیانەکەی سەرچنار دەستگیر دەکات، کە بە بیانووی سواڵکردن کاری نەشیاویان کردووە.

بە گوێرەی راگەیه‌ندراوێکی پۆلیسی سلێمانی: "له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا، هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی، ئەو ژنانەیان ده‌ستگیر كرد، كه‌ لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی و ترافیک لایتی دوڕیانەکەی سەرچنار، بە بیانوی سواڵکردن رادەوەستن و کاری نەشیاو دەکەن و بوونەتە مایەی بێزاریی هاووڵاتیان".

هەر لە راگەیه‌ندراوەکە هاتووە: " به‌ ئامانجی بنه‌بڕكردنی ئه‌م دیارده‌یه‌، ئەو هەڵمەتە لە سەرجەم شوێن و شەقامەکانی ناوشاری سلێمانی و بەتایبەت له‌ ترافیک لایتەکان، به‌رده‌وام ده‌بێت".

H.J