سوپاى سوورياى ئازاد: برينداره‌كانمان ره‌وانه‌ى سنوورى توركيا كراوون
K24 – هه‌ولێر:
هێرشى زه‌مينى چه‌كدارانى سه‌ر به سوپاى سوورياى ئازاد بۆ سه‌ر عفرين ده‌ستيپێكردووه و برينداره‌كانيان ده‌گوازنه‌وه بۆ سنوورى توركيا.
كه‌ناڵى رووسياليه‌وم له زارى په‌يامنێرى خۆيه‌وه له ناوچه‌كه بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 11 چه‌كدارى بريندارى سوپاى سوورياى ئازاد ره‌وانه‌ى سنووره‌كانى توركيا كراوون.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد.
ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ بۆمبابارانكردنى شارى عفرين له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، هێزى ئاسمانيمان و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى سوپا ده‌ستيان به بۆمبابارانى عفرين كردووه.