تیله‌رسن بۆ سنوورداركردنی چالاكییه‌كانی ئێران په‌یوه‌ندی به وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی زلهێز ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
بۆ سنوورداركردنی چالاكییه‌كانی ئێران، ریسكس تیله‌رسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندی به وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و چین كردووه و تاووتوێی ئه‌و ستراتیژییه‌ی وڵاته‌كه‌یان كردووه، كه نیازه له دژی ئێران رایبگه‌یه‌نن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، راگه‌یاند، ئێران هه‌میشه هۆكاری ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت شكست به داعش بهێنیت و ته‌نها سه‌رنجیش ده‌خاته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی چالاكییه‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، له ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێران، به نیازه ئه‌و سوپایه بخاته لیستی تیرۆره‌وه و بڕیاریشه به‌م نزیكانه، ستراتیژیه‌تی وڵاته‌كه‌ی له دژی ئێران رابگه‌یه‌نێت.