سوپای ئەمەریکا عێراق جێناهێڵێت

دەبێت عێراق سەقامگیری تەواو بەدەستبهێنێت

K24 – هه‌ولێر:

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆجەنگی دژی تیرۆرستان رایگەیاند هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق تا ئەو کاتەی پێویستبکات دەمێننەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، کۆلۆنێل(عەقید) شاون ریان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی لە ئەبو زەبی لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق رایگەیاندووە: "ئێمە سەربازەکانمان لە عێراق تا ئەوکاتەی پێویستە دەهێڵینەوە".

ریان دەشڵێت: "دوای شکستی داعش لە رووی سەربازییەوە، دەبێت هەوڵی سەقامگیری بدرێت. ئێمە بۆ ئەو مەبەستە دەبێت لە عێراق بین."

داعش لە عێراق چالاکییەکانی دەستپێکردۆتەوە و جیا لەوەش ئەمەریکا پێیوایە هێشتا بارودۆخی عێراق لەبارە بۆ دروستبوونی رێکخراوێکی هاوشێوەی داعش، بۆ ئەمەش هێزەکانی ئەمەریکا دەڵێن لە عێراق دەمێنینەوە.

H.J