باشووری کوردستان ورده‌كاری ئه‌و چه‌ك و پێداویستییه‌ سه‌ربازییانه‌ی كه‌ ده‌درێنه‌ پێشمه‌رگه‌

ورده‌كاری ئه‌و چه‌ك و پێداویستییه‌ سه‌ربازییانه‌ی كه‌ ده‌درێنه‌ پێشمه‌رگه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی به‌رگری و ئاسایشی ئه‌مه‌ریكی، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، به‌ بڕی 295.6 ملیۆن دۆلار، چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه‌ دابین بكرێت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌ سه‌ربازییانه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌ داواكراون، ئه‌مانه‌ن:

4400 چه‌كی ئێم 16 ئه‌ی 4.

46 دۆشكای ئێم 2 كالیبه‌ر 50.

186 ره‌شاشی جۆری ئێم 240 بی.

36 ئۆتۆمبێلی هه‌مڤی.

17 ئۆتۆمبێلی گوللـه‌نه‌بڕی هه‌مڤی.

چه‌كی قورس و تۆپی دوورهاوێژ.

12 مۆلیده‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایی سه‌ربازی، جۆری 3 كیلۆوات.

له‌گه‌ڵ كڵاو و ئیله‌گی گوللـه‌نه‌بڕ و جلوبه‌رگی دیكه‌ی سه‌ربازی.

سیسته‌می تایبه‌تی هاوه‌ن و ئامێری ئه‌لیكترۆنی سۆنار بۆ دۆزینه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو، پاشماوه‌ی چه‌كی كیمیایی، مادده‌ تیشكده‌ره‌كانی وه‌ك چه‌كی ناووكی و مه‌وادی دیكه‌ی ته‌قه‌مه‌نی.

له‌گه‌ڵ ئه‌و پێداویستییانه‌، كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی وه‌كو جی پی ئێسی تایبه‌ت و ئێس پی ئێسی سه‌ربازی تێدایه‌.

له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین، ئامبولانسی سه‌ربازی وتانكه‌ری سه‌ربازی بۆ گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی هه‌ن، كۆی گشتی ته‌واوی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ش، بای 295.6 ملیۆن دۆلاره‌.