سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دادەنێت

ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران پرۆژەیەکی گرنگ لە سلێمانی جێبەجێ دەکات

K24- سلێمانی:
ئەمڕۆ شەممە 2020/7/11 کاتژمێر 14:30 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، لە شاری سلێمانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتریی دادەنرێت.

شەقامی 100 مەتری سلێمانی لەگەڵ تۆڕی شەقامە لاوەكییەكان 146 كیلۆمەترە و پڕۆژەكە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت. حكومەتی ھەرێمی كوردستان 400 ملیار دیناری بۆ تەرخان كردووە. لە قۆناغی یەکەم 32  کیلۆمەتر تەواو دەکرێت و دواتر دەست بە قۆناغەکانی دیکەش دەکرێت. 
هەروەها، شەقامەکە لە 7 یەکتر بڕ پێکهاتووە، کە چواریان گەورەن و سیانیان بچووکن، هەروەها هەشت پردی پەڕینەوە لە خۆ دەگرێت.