سێ هاووڵاتی بوونه قوربانی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا
K24 - دهۆك:
له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گوندێكی ده‌ڤه‌ری ئامێدی سێ هاووڵاتی، به ناوه‌كانی (ره‌مه‌زان محه‌مه‌د، ئیسماعیل حه‌سه‌ن و دلۆڤان ساڵح) گیانیان له‌ده‌ستدا.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندی ئه‌ره‌دنای سنووری شاره‌دێی سه‌رسه‌نگیان بۆردومانكرد و به‌و هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا، له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه، كه‌سوكاری قوربانیان ده‌ڵێن پێویسته په‌كه‌كه و توركیا ناكۆكییه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و چیتر هاووڵاتییان نه‌بنه قوربانی شه‌ڕی ئه‌و دوو لایه‌نه.
ئه‌و سێ هاووڵاتییه به مه‌به‌ستی په‌یداكردنی بژێوی ژیانی خۆیان، رۆژانه سه‌ردانی مه‌زرای گونده‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، گیانییان له‌ده‌ستدا، یه‌كێك له قوربانییانه‌كانیش له دوایین ساتی ژیانی خۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كردووه.
ئه‌وه جاری یه‌كه‌م نییه سنووری گونده‌كانی ناوچه‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن و ناوه ناوه دووباره ده‌بێته‌وه، بۆیه هاووڵاتییانی سنووره‌كه داوا ده‌كه‌ن په‌كه‌كه و توركیا له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان كێشه‌كانییان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له درووستكردنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه دووربكه‌ونه‌وه.
ئ. م