ده‌م و چاوه شاراوه‌كه‌ی داعشه خوێنڕێژه‌كه ده‌ركه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
كێ پاڵه‌وانی ڤیدیۆ خوێناوییه‌كان "جۆنی خوێنرێژ"ـی بیرنه‌ماوه كه ماوه‌ی دوو ساڵ به بڵاوكرده‌وه‌یان ببووه هۆی درووستكردنی ترس و توڕه‌یی و دڵه‌ڕاوكێ، پێش ئه‌وه‌ی رێكخراوی داعش، به‌ره‌و لاوازی و داڕووخان بڕوات؟.
بۆ یه‌كه‌مجار ده‌م و چاوی محه‌مه‌د ئه‌موازی ناسراو به جۆنی خوێنرێژ یان جۆنی جیهادی له ڤیدیۆیه‌كی ده‌گمه‌ندا ده‌ركه‌وتووه كه له قاوه‌خانه‌یه‌كی سووریا له‌گه‌ڵ 3 كه‌سی بریتانی دانیشتووه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی به كامیراكه‌ی ساڵی 2014 ڤیدیۆكه‌ی تۆماركردووه، پاش ئه‌وه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش رایكردووه، گرته‌كه‌ی داوه به رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی بریتانی و پێش دوو رۆژ له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی رۆژنامه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف ده‌ڵێت: "ئه‌و قاوه‌خانه‌یه ده‌كه‌ویته نزیك تاوه‌ری ساعه له شاری ره‌قه‌ی مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش و له‌و شوێنه‌دا خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ربڕدراون به تایبه‌تی ده‌ستگیركراوه بیانییه‌كان، له نێوانیاندا دوو بریتانی و ئه‌مریكی كه جۆن فولی و ستیڤن ستلۆفی رۆژنامه‌نووس بوون".
ئه‌موازی ته‌مه‌ن 27 ساڵان له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2015 پاش ده‌ركه‌وتنی به ساڵێك له ژماره‌یه‌كی زۆری ڤیدیۆ تۆقێنه‌ره‌كانی داعشدا كوژرا، به‌ڵام پێش كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌ستگیركراوه بیانییه‌كانی سه‌ربڕیبوو، خۆیشی له شاری ره‌قه پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌مریكا و بریتانیا چاودێری كرا، له ئۆتۆمبێلێكدا له كوژرا.
#EXCLUSIVE: Secretly-filmed footage of Britain's most notorious Isil terrorists, unmasked and unguarded https://t.co/bRjGCoYoN1 pic.twitter.com/mIeajTTt4J
— The Telegraph (@Telegraph) 25 September 2017