بارسێلۆنا هه‌واڵێكی خۆشی به‌هۆی بێبه‌شبوونی ئه‌ستێره‌یه‌كی یوڤێنتۆس پێگه‌یشت
یانه‌ی یوڤێنتۆس به فه‌رمی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ و ڕوووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ستدا، به‌مه‌ش درزێكی گه‌وره له هێڵی به‌رگری خانمه‌پیره‌كه دروست بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 22 نۆڤێمبه‌ری 2017، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌هۆی پێكانه‌وه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی جۆرجیۆ كیلینی له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس راگه‌یاند.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت، ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس شوێنی كیلیینی به مه‌هدی بن عه‌تیه‌ی مه‌غریبی پڕ بكاته‌وه.
بارسێلۆنا لە کۆمەڵەی چوارەم بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ پێشەنگیان گرتووە، ئه‌مشه‌و ته‌نیا یه‌ك خاڵی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی بلیتی قۆناخی 16 ببڕێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی یوڤێنتوسیش بە 7 خاڵ لە پلەی دووەم دێت، ئه‌مشه‌و له كاتژمير 22:45 خوله‌ك له ياريگه‌ى ئارينا له شارى تۆرينۆى ئيتاڵيا روبەرووی یەکتری دەبنەوە، بارسا له یاریگه‌ی خۆی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یوڤی هێنا.